ئیسپانیا

بارتۆمیۆ: حكومەت داواكەی ئێمەی ڕەتكردەوە و لەبەر ئەم هۆكارە پێشتر ڕەتمكردەوە دەست لە كار بكێشمەوە

یاریگا: جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە بە فەرمی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی و تەواوی دەستەی بەڕێوەبەریی خۆی ڕاگەیاند.

بارتۆمیۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا دەركەووت و تێیدا ووتی: دەستلەكاركێشانەوەی خۆم و تەواوی دەستەی بەڕێوەبەری ، بڕیارێك بوو كە هەموولا ڕێككەوتبووین لەسەری.

” حکومەتی کەتەلۆنیا ئامادە نەبوو هەڵبژاردنەکان دوابخرێن، بیریشی لە دەرئەنجامەکانی ئەو بڕیارە نەدەکردەوە، ویستمان بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دوای بخەین ”.

هەروەها ووتیشی: لە بارودۆخی ئێستادا ناتوانین داوای دەنگی متمانە بكەین، لەبەر پاراستنی تەندروستی هەموو لایەك، ئێمە بڕیاری دەستلەكاركێشانەوەمان دا.

” بارتۆمیۆ : دوای 2-8 بەرامبەر بایرن ئاسانترین کار دەستلەکارکێشانەوە بوو ، بەڵام من نەمویست بارسا بە تەنها بەجێبهێلم”.

لە كۆتاییدا سەرۆكی پێشووی بارسێلۆنا ووتی: سوپاسی هەمووان دەكەم، بەتایبەتی هاوكارانم لە دەستەی بەڕێوەبەری و تەواوی خێزانی یانەكەمان لە ساڵی 2010وە تا ئێستا.

بابەتی زیاتر

Back to top button