ئیسپانیاگرنگترین

چی بارتۆمیۆی ناچارکرد لەکۆتاییدا دەستلەکار بکێشێتەوە؟

هەر دوێنێ بوو ناوبراو پێداگری خۆی لەسەر مانەوەی دووپات کردەوە

یاریگا – سەرۆکی بارسێلۆنا جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ و ئیدارەکەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممەی بەرپرسانی بارسێلۆنا پێشکەش کردووە.

هەرچەندە دوێنێ ڕایگەیاندبوو کە دەستلەکار ناکێشێتەوە، کاتێک ڕاگەیاندرا لەسەرەتای مانگی داهاتوودا دەنگدانێکی گشتگیر دەکرێت بۆ دوورخستنەوەی، بارتۆمیۆ ڕای خۆی گۆڕی و ویستی بە بڕیاری خۆی لە یانەکە بڕوات نەک دووربخرێتەوە دوای شەش ساڵ وەک سەرۆکی یانەکە.

بورۆفاکسەکەی لیۆنێل مێسی، ئەنجامی خراپەکانی یانەکە، و گرێبەستە خراپەکان بەشێک بوون لەو هۆکارانەی کە بارتۆمیۆیان خستبووە دۆخێکی سەختەوە، بەڵام بە کۆکردنەوەی 16 هەزار ئیمزا و دووپاتکردنەوەی بێ متمانەیی هاندەران، لەکۆتاییدا بارتۆمیۆ چۆکی دادا.

شایانی باسە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی یانەی بارسێلۆنا دەکرێ پێشتر بخرێت دوای ڕۆیشتنی بارتۆمیۆ و بەمزووانە ئیدارەی یانەکە بەیاننامەیەک بڵاودەکاتەوە لەمبارەیەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button