ئینگڵته‌را

مۆرینهۆ: لێکتێگەشتنی نێوان هاری کین و سۆن هی سەردەمی پۆچێتینۆیە نەک من!

یاریگا- جۆزێ مۆرینهۆ، ڕاهێنەری یانەی تۆتنهام بە بێ فیزیەوە ددان بەوەدا دەنێت ئەو لێکتێگەشتنە نایابەی له نێوان هاری کین و هوینگ مین سۆندا هەیە، بناغەکەی دەەڕێتەوە بۆ سەروەختی ڕاهێنەرایەتی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ.

شەوی ڕابردووو جارێکیتر دوو چەکە قورسەکەی سپێرس خۆیان سەلماندەوە و بە ئاسیستی کین و گۆڵ لەلایەن سۆنەوه لە دژی بێرنلی، سێ خاڵیتریان بۆ تیمەکەی مۆرینهۆ مسۆگەر کرد، بەوەش دیسانەوە سەرنجی میدیکانیان بەلای خۆیاندا ڕاکێشت. لەم نێوەندەشدا ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە نەیویست هەموو چاکەکە بۆ خۆی هەژمار بکات کاتێک دوای یارییەکە گوتی: “ئەو تێگەشتنەی نێوانیان هی سەردەمی پۆچێتینۆیە. نامەوێت هەموو چاکەکە بۆ خۆم بگەڕێنمەوە. لەگەڵ پۆچێتینۆیدا بەشی هاوبەشی پێ دەکەم. کین و سۆن ماوەیەکی زۆرەوە پێکەوە یاریی دەکەن بەڵام ڕەنگە شێوازی ئێستا جیاوازبێت، بەوپێەی هاری هەمیشە هێرشبەری سەرەڕم نییە لە ئێستادا.”

ئینگلیزی و کۆرییەکەی تۆتنهام، پێکەوە بەشدارییان لە 29 گۆڵی هاوبەشی نێوانیان کردووە. لە مێژووی پریمەرلیگدا تەنها دووانەی دیدیە درۆگبا و فرانک لامپاردی چێڵسی (36)، لەوان زیاتریان تۆمار کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button