ئیسپانیا

یەكەم لێدوانی بارتۆمیۆ سەبارەت ڕۆشتنی لیۆنێل میسی لە بارسێلۆنا

یاریگا: جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ ، سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بۆ یەكەمجار باس لە قەیرانی ڕۆشتنی لیۆنێل میسی ئەستێرەی یەكەمی یانەكە دەكات لە بارسێلۆنا.

میسی خواستی لەسەر جێهێشتنی یانەكە هەبوو لە گواستنەوەكانی هاوینەدا و دەیویست گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی كۆتایی پێبهێنێت، بەلام بارتۆمیۆ ڕەتیكردەوە.

هەرلەسەر بەو بابەتە سەرۆكی بارسا ووتی: گرێبەستی میسی ڕاست و دروستە، بژاردەی كۆتایی هێنان بە گرێبەستەكەی لە گواستنەوەكانی ڕابردوودا كۆتایی هات،ئامانجی یەكەمی یانەكەش هێشتنەوەی بوو لە پرۆژەی نوێ.

سەبارەت بەوەی هیچ لێدوانێكی نەداوە لەو بابەتەوە ڕوونیكردەوە: ” نەمدەویست جەنگ بەرپا بكەم لەگەڵ كاپتنی یسنەكە یانەكە و یەكێك لە ئەفسانەكان،ئامانجی من بەرژەوەندی یانەكەیە”.

لەكۆتایشدا ووتی: بە مانەوەی باشترین یاریزانی جیهان لەگەڵمان دڵخۆشم، دەتوانین كار و پڕۆژەی نوێ بە سەركردایەتی ئەو درووست بكەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button