ئیسپانیا

پێکانی یاریزانێکیتری ڕیاڵ مەدرید ڕاگەیەندرا و چەند هەفتەیەک دوور دەکەوێتەوە

یاریگا- لە ڕۆژی هەواڵی گەڕانەوەی ئێدن هازارد لە پێکانەکەی، ڕیاڵ مەدرید بە هەواڵی دوورکەوتنەوەی یاریزانێکیتری ڕاچڵەجکێنرا.

وەک تۆزێ پێش ئێستا بڵاوی کردۆتەوە،  ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسانی ڕایگەیاندووە ناچۆ هێرناندێز بۆ چەند هەفتەیەک دوور دەکەوێتەوە بەهۆی ئەو ئەو پێکانەی له یاری کلاسیکۆ دووچاری بوو لە ڕانیدا.

بەرگریکارەکەی مێرەنگی، بەرامبەر بارسێلۆنا لە لە بری دانی کارڤاخالی هاوتیمی وەک بەرگریکاری لای ڕاست یاری کرد، بەڵام لە خولەکی 42 پێکان ناچاری کرد یاریگا بە جێ بهێڵێت و لوکاس ڤاسکێز جێگەکەی گرتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوە ئیسپانییەکە، ناچۆ تا مانگی داهاتوو، بە دیاریکراوی تا دوای یارییە نێودەوڵەتییەکان ناگەڕێتەوە بۆ یاری کردن.

بابەتی زیاتر

Back to top button