ئینگڵته‌رافه‌ره‌نسا

هەواڵی وازهێنانی پۆگبا لە هەڵبژاردەی فەڕەنسا دوورە لە راستی

یاریگا-پاوڵ پۆگبا رایگەیاندووە هەواڵی وازهێنانی لە هەڵبژاردەی فەڕەنسا هەڵبەستراوە و دوورە لە ڕاستی.

دوابەدوای کاردانەوە گەورەکەی موسڵمانان دژی ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا، ئەمڕۆ راگەیەندرا پۆگبا جارێکیتر یاری بۆفەڕەنسا ناکاتەوە لەسەر سوکایەتیکردنی سەرۆکی وڵاتەکەی بە ئاینی ئیسلام.

بەڵام رۆژنامەی سەنی ئینگلیزی لەلایەن خۆیەوە پۆزشی هێنایەوە کە ئەوانیش هاوشێوەی رۆژنامەکانی دیکەی وەک میرۆر، دەیلی مەیڵ کەوتوونەتە ئەو هەڵەیە و داوای لێبوردن دەکەن.

ماکرۆن لە چەند وتەیەکدا هێرشی کردووەتە سەر ئیسلامییە توندرەوەکان و هەروەها رەزامەندی نیشانداوە کاریکاتێری سوکایەتی بە پەیامبەر موحەمەد (د.خ)  بە قەبارەی گەورە لەسەر باڵەخانەکان بڵاوبکرێنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button