ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

پیرلۆ: دەبێت خۆمان لەگەڵ سەردەمی نوێ رابهێنین

یاریگا-ئەندریە پیرلۆ پێی وایە بارودۆخی نائاسایی سەردەمی کۆرۆنا هۆکاری ناجێگری ئاستی تیمەکەیەتی.

هەرچەندە هیچ یارییەکیان نەدۆڕاندووە بەڵام لە کۆی پێنج یاری خولی ئیتاڵیدا یۆڤی سێ جار بەرامبەربووە و لە پلەی پێنجەمدایە. پاش بەرامبەربوونەکەی شەوی رابردوویان بەرامبەر هێڵاس ڤیرۆنا، پیرلۆ وتی “بارودۆخەکە جیاوازە بۆ هەمووان ئەم ماوەیە، هەندێک یاریزان نەگەڕاونەتەوە ئاستی خۆیان و هەندێک یاری گۆڵی زۆری تێدا تۆماردەکرێت، پێویستە خۆمان لەگەڵ ئەم سەردەمە نوێیە رابهێنین”.

ئەوەی فشارەکانی سەر راهێنەرە لاوەکەی کەمکردووەتەوە بردنەوەیانە لە هەفتەی یەکەمی خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر دینامۆ کیێڤ بەڵام شەوی چوارشەممە لە ئەرکێکی قورسدا دەبن بەرامبەر بارسێلۆنا لە هەمان پاڵەوانێتیدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button