ئه‌ڵمانیا

دوای تۆماركردنی گۆڵ لە دێربی، هالاند بۆ ماوەی ساڵێك لە دۆرتمۆند خواردنی بێ بەرامبەر وەردەگرێت

یاریگا: ئیرلینگ هالاند هێرشبەری یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی توانی لە یاری دێربی بەرامبەر شالكە گۆل تۆمار بكات، بەهۆی ئەوەوە بۆ ماوەی سالێك خواردنی بێ بەرامبەر لە چێشتخانەی كیڤن گرۆسكرۆتیس وەردەگرێت.

هالاند پێشڕەوی یانەكەی كرد بۆ بردنەوە لە شالكە، بەوەش یانە زەرد و ڕەش پۆشەكە كۆی خاڵەكانییان لەگەڵ بایرن یەكسان كردەوە و لەدوای لایپزیگی پێشەنگ دێت بە خالێك.

گرۆسكرۆتیس ، بە درێژایی ماوەی خۆی لە دۆرتمۆند یاریزانی دڵخوازی یۆرگن كڵۆپ بوو، ئێستا لە ئۆردینگن یاری دەكات كە یانەیەكی پلە سێی ئەڵمانیایە.

سەرەڕای چالاكیەكانی لە یانەیەكی دیكە و دووركەوتنەوەی لە سیگناڵ ئیدونا پارك لە 2015ەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا دلی لای دۆرتمۆندە، بۆیە بەوشێوە تایبەتەی خۆی ئاهەنگی بۆ تۆماركردنی گۆڵەكەی هالاند گێڕا.

پاڵەوانی جیهان لە ساڵی 2014 لە ئینستاگرام نووسیوویەتی: هالاند كەسێكی نایابە،دەتوانێت بۆ ماوەی ساڵێك خواردنی بێ بەرامبەر لە چێشتخانەی mit schmakes بەدەستبهێنێت.

كیڤن گرۆسكرۆتیس پێشتر لە ساڵەكانی 2019-2015 یاری بۆ بروسیا دۆرتمۆند كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button