ئیسپانیائینگلتەرا

هێرشبەرێكی ڕێدز خەون بە پۆشینی درێسی ڕیاڵ مەدریدەوە دەبینێت

یاریگا: ڕۆبێرتۆ فێرمینهۆ ،هێرشبەری بەڕازیلی یانەی لیڤەرپوڵ ئاواتەخوازە لە وەرزەکانی داهاتوودا درێسی ڕیاڵ مەدرید لەبەر بکات وەک خەونێک کە دەیەوێت لە ماوەی داهاتوودا بەدەستی بهێنێت.

پێگەی لیڤەرپول ئیكۆ ڕوونیكردەوە هێرشبەرەكەی سامبا خەون بە پۆشینی درێسی یانە شاهانەكەوە دەبینێت،دوای تەواوبوونی گرێبەستەكەی لەگەڵ ڕێدز.

مالپەڕەكە ئاماژەشی بەوە كردووە بەرپرسانی مێرینگی دەیانەوێت ڕای گۆڵكارە لێهاتووەكە وەربگرن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بیگوازنەوە سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

لیڤەرپول ڕێگە دەدات به گواستنەوەی یاریزانەكە بەلام بڕی گرێبەستەكەی لە50 ملیۆن كەمترنەبێت، لەگەڵ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی تا ساڵی 2023.

بابەتی زیاتر

Back to top button