ئینگڵته‌راگرنگترین
ڕاستەوخۆ

یاریزانێکی مانچێستەر سیتی کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

یاریگا- لە هەواڵێکی دڵتەزێندا، یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی لە پێگەی فەرمی خۆیەوە ڕایگەیاند، کەوا یاریزانی پێشووی ئەکادیمیای یانەکەیان (جێرەمی ویستن)ی تەمەن 17 ساڵان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی رۆژنامەی (زە سەن)ی بەریتانی (ویستن) لە مانگی دووی ساڵی ٢٠١٦ پەیوەندی بە ئەکادیمیای یانەی شین پۆشەکەی مانچێستەرەوە کردووە، ناوبراو خەونی ئەوەی هەبووە ڕێچکەی بەرگریکاری بەلجیکی و یاریزانی پێشووی یانە ئینگلیزیەکە (کۆمپانی) بگرێتەبەر و هاوشێوەی ئەو بەرگریکارێکی نایابی لێ دەربچێت، بەڵام خۆری تەمەنی ئاوابوو، کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

لەبارەی هۆکاری مردنەکەی تا ئێستا خانەوادەی یاریزانە کۆچکردووەکە هیچ بەیاننامەیەکیان بڵاونەکردۆتەوە، بەڵام بەپێی هەواڵەکانی میدیاکانی بەریتانیا، دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی (جێرەمی) لەلایەن (مان سیتی)ەوە، ناوبراو تووشی خەمۆکیەکی زۆر بووە و هۆکاری خۆکوشتنەکەشی بۆ ئەو خەمۆکیەی دەگەڕێننەوە، کەبەهۆی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیەوە دووچاری ببوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button