یاریگا

پاش شکستەکەیان بە بایەرن… ئینتراخت فرانکفۆرت گاڵتە بە بارسێلۆنا دەکات!

یاریگا- ڕۆژەکان له بەرژەوەندی بارسێلۆنا ناگوزەرێت و یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانیش هەلی قۆستەوە بۆ گاڵتە پێکردنی شکستە مێژووییەکەی بلاوگرانا 8-2 بە یانەی بایەرن میونخ.

پلارەکەی فرانکفۆرت دوای ئەوە هات کە شەوی ڕابردوو بە ئەنجامی 5-0 بە باڤاریەکان دۆڕان، بۆ لابرنی سەرنجەکانیش لەسەر ئەو ئەنجامە قورسە، لە تویتەری فەرمی یانەکەیان نووسیان: “شکستمان هێنا بەرامبەر پاڵەوانی ئەورووپا، بەڵام بە کەمتر لەو گۆڵانەی بارسێلۆنا لێی کرا.”

ئەوە لە کاتێکدایە یانه کەتەلۆنییەکە دۆخی ناجێگیرە هەر لەو کاتەوەی بە بایەرن دۆڕا و، شەوی ڕابردوویش لە نێو یارگای کامپ نو 1-3 یەکەمین کلاسیکۆی وەرزی دۆڕاند کاتێک چاوەڕوان دەکرا برینەکانی ڕیاڵ مەدریدی ڕکابەریی مێژوویی قووڵتر بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button