ئیسپانیا

سزا چاوەڕوانی كومان دەكات بەهۆی ناوبژیوانی كلاسیكۆوە

یاریگا: ڕاپۆڕتە ڕۆژنامەوانیەكان ئاشكرایان كرد ، رونالد كومان ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دوای ئەو لێدوانانەی دوای كلاسیكۆ سەبارەت بە ناوبژیوان هەڕەشەی سزادانی لەسەرە.

ڕاهێنەرە هۆڵەندیەكە ڕەخنەی لە ناوبژیوانی یاریەكە گرت بەوەی كە لێدانێكی سزای نا درووستی بۆ مەدرید هەژماركرد و بەوەش گۆڵی دووەمیان تۆمار كرد.

بەپێی ڕاپۆڕتێكی ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، لێدوانەكانی كومان بەرامبەر ناوبژیوانی یاریەكە لەلایەن لیژنەی پێشبڕكێكانەوە هەڵدەسەنگێنرێت، بۆ دیاریكردنی ئەوەی ئایا سزا دەدرێت یاخود نا.

لە ئەگەری تاوانباركردنی ڕاهێنەرەكەی بلاوگرانا ئەوە سزاكەی بەڕاگرتنی دەبێت بۆ ماوەی 4-12 یاری و سزای مادی600-3000 یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button