ئیسپانیا

دوو یاریزانی ڕیاڵ مەدرید ژمارەیەكی نایابیان تێپەڕاند دوای كلاسیكۆ

یاریگا: یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بردنەوەیەكی گرنگی لە نێو یاریگای كامپ نۆو بەدەستهێنا دوای ئەوەی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یاریەكەی لە بارسێلۆنا بردەوە.

لە دوای یاریەكە پەڕەی فەڕمی ڕیاڵ مەدرید لە توویتەر ژمارەیەكی نایابی كەریم بنزیمەی بڵاوكردەوە.

هێرشبەرەكەی مێرینگی لە كۆی ئەنجامدانی 355 یاری لە خولی ئیسپانی گەشتە بردنەوەی ژمارە250 ،هەروەها گۆڵكارە فەڕەنسیەكە پێنجەم گۆڵكاری مێژووی یانە شاهانەكەیە بە كۆی تۆماركردنی 170 گۆڵ،لە دوای هەریەك لە سانتیانا و دی ستیڤانۆ و ڕائول و كریستیانۆ دێت.

هەرچی ئەمیرەكەی كرواتیایە بە ئەنجامدانی یاریەكەی دوێنێ كۆی یاریەكانی گەیاندە 350 یاری لەگەل ڕیاڵ مەدرید.

ناوەڕاستكارەكەی مێرینگی 237 یاری لە خولی ئیسپانی و75 یاری لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و 22 یاری لە جامی شا و 4 یاری لە سوپەری ئەوروپی و6 یاری لە جامی جیهانی یانەكان و6 یاری لە سوپەری ئیسپانیا ، توانیویەتی23گۆڵ تۆمار بكات و17 نازناو بەدەستبهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button