ئینگلتەرا

ویڵشێر: خەڵک بیری چووەتەوە من تەنیا ٢٨ ساڵم

یاریگا-جاک ویڵشێری ئەستێرەی پێشووی ئارسناڵ ئێستا بێ لانەیە و یانەکان ئاگاداردەکاتەوە ئەو دەتوانێت زۆریان پێببەخشێت ئەگەر چانسێکی پێبدەن.

ویڵشێر وەکو یەکێک لە باشترین لاوە ئینگلیزییەکان لە گەنەرز دەرکەوت بەڵام پێکان و دابەزینی ئاست هەرزوو خۆری ئەو ئەستێرەیەی ئاواکرد و لە نوێترین نەهامەتیدا وێستهام گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە.

جاک بۆ بی بی سی وتی ” خەڵک بیریان دەچێتەوە کە من تەنیا ٢٨ ساڵم، هەمووان وا دەزانن ٣٠ یان ٣١م چونکە لە ١٦ ساڵییەوە لە یاریگاکانم. لە مێشکم دا پێم وایە کە من لە رووی جەستەییەوە کێشەم نەماوە بەڵام لە هەمان کاتدا دەمێکە یاریم نەکردووە و بیر چوومەتەوە. لە راستیدا ماوەیەکە بە تەواوی پێکانم نەماوە بەڵام دەبێت یاری بکەیت تاوەکو خێرایی و متمانەت بۆ بگەڕێتەوە.  بەدوای یانەیەک دەگەڕێم بتوانم لانیکەم ٢٠-٢٥ یاری ئەنجام بدەم جا لە ئەورووپا بێت یان شوێنێکی تر. دەتوانم زۆر ببەخشم بەڵام پێویستم بە چانسێکی دیکەیە”.

ناوبراو ١٢٥ یاری بۆ ئارسناڵ و ٣٤ یاری بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ئەنجامداوە، تا ئێستا هیچ یانەیەک بەفەرمی هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانەی نەداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button