ئیتاڵیا

پیانیج: ساری متمانەی بە یاریزانانی یۆڤی نەبوو

یاریگا-میرالیم پیانیچ یاریزانی پێشووی یوڤێنتۆس و ئێستای بارسێلۆنا باسی کێشەکانی یۆڤی دەکات لەسەردەمی ماوریزیۆ ساری راهێنەری وەرزی رابردووی یوڤێنتۆس.

دوای دوورخستنەوەی ساری، سەرۆکی یانەکە ئەندریە ئانیێلی رایگەیاند هۆکارەکەی ئەوەبوو ئەو راهێنەرە تێگەیشتنی نەبووە لەگەڵ یاریزانەکان بەڵام پیانیچ ئاشکرای دەکات کێشەکە لەوە گەورەتر بووە و بۆ توتۆسپۆرت وتی “ئەوەی تا ئەمڕۆ بێ هیوا و بێزارم  دەکات ئەوەیە ساری متمانەی بە یاریزانەکانی نەبوو . بەخراپترین شێوە لێکدانەوەی بۆ رووداوەکان دەکرد و حوکمی دەدا لە کاتێکدا سەرجەم یاریزان هەمووشتێکیان دەکرد بۆ تیمەکە و بۆ یانەکە. ئاساییە راهێنەر لەگەڵ یاریزانێک یاخود دوو نەگونجێت بەڵام کاتێک راهێنەر گومان دەخاتە سەرجەم تیمەکە ئەوە ئەو کێشەیە بوو کە سەرۆک ئانیێلی باسی کرد لەگەڵ ئەوەشدا سەرجەم یاریزانەکان هەوڵیان بۆ بردنەوە دەدا و بەوپەڕی پیشەگەرییەوە مامەڵەیان دەکرد”.

ساری توانی سکۆدێتۆ بباتەوە بەڵام یاری کۆتایی خولی ئیتاڵی و جامی سوپەری دۆڕاند، هەروەها لە خولی پاڵەوانەکاندا لە قۆناغی ١٦ بەرامبەر لیۆن کرایە دەرەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button