ئیسپانیائینگڵته‌را

گواردیۆلا باس لە یاری كلاسیكۆ و پێشبینی براوە دەكات

یاریگا: پیپ گواردیۆلا ، ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی باس لە یاری كلاسیكۆ و پێشبینی براوە دەكات.

پیپ لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی تایبەت بە یاریەكەی وێستهام ووتی: بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید ڕێگای خۆیان بەدەستدەهێننەوەو دەگەڕێنەوە بۆ بردنەوەی یاریەکان و پێگەی سروشتی خۆیان لە هەمو پاڵەوانیەتیەكان ، دڵنیام کە سەردەکەون و دەگەڕینەوە بۆ داینامیکی بردنەوەكانیان.

ڕاهێنەرە ئیسپانیەكە بەردەوام بوو ووتی: تەنها لە یەك یاریدا ئەگەری ڕوودانی هەموو شتێك هەیە.

هەروەها ڕاهێنەرەكەی پێشووتری بلاوگرانا باس لە بارودۆخی بارسا دەكات لەگەل ڕونالد كومان:” بارسێلۆنا لەگەل كومان تەنها پێوویستیان بە كاتە، لە كۆتایدا دەگەنە ئەو شوێنەی كە دەیانەوێت”.

یانە كەتەلۆنییەكە لە ڕیزبەندی حەوتەمی خولی ئیسپانی دێت لە كۆی ئەنجامدانی 4 یاری تەنها 7 خاڵیان كۆكردووەتەوە و هەرچی یانە شاهانەكەیە لە ڕیزبەندی سێیەم دێت بە كۆكردنەوەی 10 خاڵ لە كۆی ئەنجامدانی 5 یاری.

بابەتی زیاتر

Back to top button