ئیسپانیا

فاتی یان ڤینیسیۆس..؟ كامیان پێشڕەوی یانەكەی دەكات بۆ بردنەوەی كلاسیكۆ

یاریگا: تەنها چەند كاتژمێرێك دوورین لە یەكەم كلاسیكۆی ئەم وەرزە ، لە نێوان هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا لە میانەی یاریەكانی گەڕی حەوتەمی خولی ئیسپانی.

کلاسیکۆی ئەم جارە لەنێوان ڕۆناڵدۆ و میسیدا نابێت ، بەڵکو لەنێوان ڤینیسیۆس جۆنیۆر و ئەنسۆ فاتی و نمایشێکی گەورەی لاواندا دەبێت.

ململانێی تاکانەی نێوان فاتی و ڤینیسیۆس بە هیچ شێوەیەک بەراورد ناکرێت لەگەڵ ئەو ململانێیانەی لەنێوان ڕۆناڵدۆ و میسیدا هەبوو وە هەیە، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەوە بەریەککەتنێکی سەرنجڕاکێشە، لە نێوان دوو لە گەشترین بەهرەی تازە دەرکەوتووی ئەوروپا.

فاتی لاوترین یاریزانی بارسێلۆنایە لە سەدەی 21 كە بەشداری یاریە فەرمیەكان بكات، تەمەنی تەنیا 17 ساڵ و 48 ڕۆژ بوو، ڤینیسیۆس بوو بە لاوترین یاریزان كە بتوانێت لە یاریەكی كلاسیكۆی سەدەی 21 گۆڵ تۆمار بكات ، كە لەو یاریەشدا ڕیاڵ توای بە ئەنجامی دوو گۆڵی خاوێن یاریەكە بباتەوە.

هەردووکیان 12 گۆڵیان هەیە ، بەڵام ئەستێرەكەی بلاوگرانا لە 38 یارییدا تۆماریکردووە و لاوەكەی مەدریدیستاش پێویستی بە 74 یاری هەبوو بۆ ئەوەی بگاتە ئەو ژمارە.

دووانەکە هەردووكیان لە هەمان شوێن یاری دەکەن ، باڵی چەپ، وە هەردووكیان ژمارەكانیان نزیكە لە یەكەوە لەم وەرزەدا ، بەشداری چوار یاریان كردووە لە خولی ئیسپانی، بەڵام فاتی زیاتر كاریگەرتر بووە ، 231 خولەك بەشداری كردووە ، سێ گۆڵی تۆمار كردووە و گۆڵێكیشی درووست كردووە، بەلام ڤینیسیۆس لە 280 خولەك بەشداری كردووە و دوو گۆڵی تۆمار كردووە و هیچ گۆڵێكیشی درووست نەكردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button