ئیسپانیا

پانینکا : ڕامۆس باشتر لە من لێدانی سزا جێ بە جێ دەكات

یاریگا: ئەنتۆنین پانینکا ، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی چیك، ستایشی ئەو ڕێگەیەی کرد کە کاپتنی ڕیاڵ مەدرید سیرجیۆ ڕامۆس لێدانی پەناڵتی پێ جێبەجێ دەكات، كە هەندێك كات ڕێگا بەناوبانگەكەی ئەو بەكاردەهێنێت كە هەر ئەوەش بوو پێی بەناوبانگ بوو.

پانینکا لە یاری کۆتایی جامی ئەورووپای 1976 دا پەنالتییەکی بێ وێنەی جێبەجێكرد، كە بەوەش چیكۆسلۆڤاكیا یەكەم نازناوی لە مێژووی خۆیدا بەدەستهێنا، كە لە دوای ئەو زۆرێك لە ئەستێرەكانی تۆپی پێ لێدانی سزایان هاوشێوەی ئەو لێدانە سزایەی پانێنكا جێبەجێكرد لەوانە ، لیۆنێل میسی و. كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و فرانچیسكۆ تۆتی و سێرجیۆ ڕامۆس و زۆری دیكە.

لە لێدوانەكانیدا كە ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە پانێنكا دەڵێت: ڕامۆس یاریزانی دڵخوازی منە بۆ جێبەجێكردنی لێدانی سزا بە شێوازەكەی من، هەروەها باس لە یەكێك لە لێدانە سزاكانی ڕامۆس دەكات بە شێوازەكەی ئەو دەڵێت ” ئەو لێدانەی بە تەواوی نایاب بوو، ئەو باشتر لە من جێبەجێیكرد”.

هەروەها پانینکا پێشبینی کرد کە ڕیاڵ مەدرید ڕۆژی شەممە کلاسیکۆ بەرامبەر بارسێلۆنا بباتەوە و ووتی: ئەگەر لەسەر یەکێک لەو دوو تیمە گرەو بکەم ، ئەوا گرەو لەسەر سەرکەوتنی ڕیاڵ مەدرید دەکەم .

بابەتی زیاتر

Back to top button