ئه‌وروپا

ئیتۆ بۆ فرانس فوتبۆڵ: ئەوەی دەیکەن بێرێزیە!

یاریزانە کامیڕۆنیەکە هێرشدەکاتە سەر گۆڤارە فەڕەنسیەکە بەهۆی هەڵەیەکەوە

یاریگا – ساموێل ئیتۆ لە لیستی پاڵێوراوانی گۆڤاری فرانس فۆتبۆڵدایە بۆ باشترین یاریزانی باڵی ڕاستی هێرشبردن لە مێژوودا، بەڵام یاریزانەکەی پێشووی بارسا ناڕەزایەتی خۆی دەربڕیوە بەوپێیەی ئەو یاریزانێکی هێرشبردنی ناوەڕاست نەک باڵەکان.

گۆڤارە خەریکن فەڕەنسیەکە پێکهاتەی خەونەکان پێکدەهێنن و کۆمەڵێک پاڵێوراوی لەخۆگرتووە وەکو دەیڤد بێکهام جۆرج بێست، لویس فیگۆ، گارینچا، کێڤن کیگن، لیۆنێل مێسی، ئاریان ڕۆبن و هتد. لەبارەی ئەو پێگەیەی کە گۆڤارەکە ئەوی خستۆتە نێو ئیتۆ گوتی:

سوپاستان دەکەم، بەڵام من تەنها وەرزێک یاخود دووان لە باڵی ڕاستدا یاریم کردووە، ٢٥ ساڵەکەی دیکە وەک هێرشبەری ناوەڕاست یاریم کردووە. ئەمە بێڕێزیە فرانس فوتبۆڵ.

شایانی باسە ئەو یاریزانانەی پاڵێوراون بۆ باشترین هێرشبەری ناوەڕاست بریتین لە دێنیس بێرگکامپ، یۆهان کرۆیف، کێنی دالگلیش، یوزیبیۆ، ساندۆر کۆچیس، گطرد مولەر، ڕۆماریۆ، ڕۆناڵدۆ نازاریۆ، ماڕکۆ ڤان باستن و جۆرج ویا.

بابەتی زیاتر

Back to top button