ئیسپانیا

بڕگەیەكی چاوەڕوان نەكراو لە گرێبەستەكەی پیكێ دوای ئەوەی ئامادە بوو موچەكەی كەمبكاتەوە

یاریگا: جێرارد پیکی یاریزانی یانەی بارسێلۆنا ئامادەبوو بەکەمکردنەوەی مووچەکەی لەگەڵ یانەکە، دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ، بەهۆی قەیرانی داراییەی توشی ئەو یانەیە بووە.

بە پێی ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی پیكێ ئامادەبووە بە ڕێژەی %50 لە موچەكەی كەمبكاتەوە لەم وەرزەدا ، تا یانەكە لەو قەیرانە دەربازی دەبێت.

پیکێ تاکە یاریزانە کە بڕیاری بڕینی موچەکەی داوە بەنیوە ، هاوكات هەریەك لە فرانكی دی یۆنگ و تێر شتیگن و لینگلێت ئامادەبوون بە لێبڕینی لە %30 موچەكانیان.

لەگرێبەستەكەی پیكێدا بڕگەیەك هاتووە كەوا ڕێگە بە بارسێلۆنا دەدرێت، بۆندەكەی لەگەڵ بەرگریكارەكەدا یەكلایەنانە هەڵبوەشێنێتەوە، ئەگەر لە ماوەی وەرزەكانی 2021/22 هەروەها 2022,23 بەڕێژەی %35 بەشداری یاریەكانی نەكرد.

پێشتر بارسا داوای لە یاریزانەكان كرد بە ڕێژەی %30 موچەكانیان كەم بكەنەوە بەڵام یاریزانەكان ڕەتیانكردەوە و لە پێش هەمووشیانەوە لیۆنێل میسی.

بابەتی زیاتر

Back to top button