ئه‌وروپائیسپانیا

هەواڵێكی دڵخۆشكەر بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا پێش یاریەكەیان بەرامبەر دینامۆكیێڤ

یاریگا: ڕاپۆڕتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا هەواڵێكی دڵخۆشكەریان بۆ هاندەرانی بارسا بڵاوكردەوە پێش یاریەكەیان بەرامبەر دینامۆكیێڤ لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بە گوێرەی هەواڵی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ، یاری نێوان بارسێلۆنا و دینامۆكیێڤ لە گەڕی سێیەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ، كەوا بڕیارە لە چواری مانگی نۆڤەمبەردا ئەنجام بدرێت، دەكرێت 5 هەزار هاندەر لە یاریگا ئامادە بن.

ئامادەبوونی هاندەر لە كاتێكدا دەبێت كە پرۆتۆكۆڵی جێبەجێكردنی تەندروستی و سەلامەتی لەلایەن بارسێلۆناوە بۆ هەرێمی كەتەلۆنیا بنێردرێت.

جیرارد فیگیراس سکرتێری گشتی یوفا دەڵێت” بۆ یاری داهاتووی چامپیۆنس لیگ ، مەگەر ئەو پەتایە زۆر خراپتر بێت ، ئەگەر نا دەڵێم ڕەنگە پرۆتۆکۆلەکان ئامادەبن و ڕێگە بە بارسێلۆنا بدرێت كەوا هاندەران بەشداری کامپ نۆ بکەن “.

بارسێلۆنا لە ئێستادا زیاتر هەوڵی ئەوە دەدات كە پرۆتۆكۆڵی جێبەجێكردنی ڕێنمایە تەندروستیەكان بنێرێت و هاندەران ئامادەی یاریگا بن لە چاو یانەكانی دیكەی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button