ئیسپانیا

گوتی ئەستێرەی پێشووتری ڕیاڵ گاڵتە بە بارودۆخەکەی بارسا-گریزمان دەکات

یاریگا- خوسێ ماریا گوتێرێز هێرناندێز، ناسراو بە گوتی، ئەستێرەی پێشووتری ڕیاڵ مەدرید بە لێدوانێکی گاڵتەئامێز گوزارشت لە بارودۆخی ئەنتوان گریزمان و بارسێلۆنا دەکات.

کلاسیکۆ لە دەرگایە و لێدوانە سەرنجڕاکێشەکانیش لە میدیاکاندا جەنگەکە خۆشتر دەکەن. لەم نێوەندەشدا یاریسازەکەی پێشووتری مێرەنگی کە لێدوانەکەی لە ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانیدا بڵاو کراوەتەوە لە وەڵامی ئەوەی کام گرێبەست بۆ ڕیاڵ و بارسا ئەنجام دەدات، لە وەڵامد دەڵێت: “بۆ ڕیاڵ گرێبەست لەگەڵ نێیمار داسیلڤا و کیلیان مبپاپێ واژۆ دەکەم. بۆ بارسێلۆناش کەس ناگوازمەوە تەنها با گریزمان لەوێ بمێنێتەوە [بە پێکەنینەوە]”

ڕۆژی شەممە لە یەکەمین کلاسیکۆی وەرزدا بلاوگرانا میوانداریی ڕیاڵ دەکات. لە دۆخێکدا کە هەردوو یانە کۆتا یارییان لە لایگا دۆڕاندووە، ڕیاڵ بە قادش و بارسایس بە خیتافی.

بابەتی زیاتر

Back to top button