ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

راهێنەری لاس پاڵماس: پێدری م پێشکەشی مەدرید کرد بەڵام بارسا ئازاتربوو

یاریگا-پێپێ میڵ راهێنەری یانەی لاس پاڵماس دەڵیت یانەی ریاڵ مەدریدی ئاگادارکردووەتەوە لە تواناکانی پێدری یاریزانی یانەکەی بەڵام هیچ هەنگاوێکیان نەنا تاوەکو بارسێلۆنا ئەو یاریزانەی گواستەوە.

پێدری لە پێکهاتەی سەرەکی بارسێلۆنا بوو لە یەکەم یاری خولی پاڵەوانەکان و گۆڵێکیشی تۆمارکرد، میڵ بۆ ئێل ترانزیستۆر وتی ” ئەو بەهرەیەکی سرووشتییە، لە ١٦ ساڵیدا بانگهێشتی تیمی یەکەمم کرد لە خولی پلە دووی ئیسپانیا،ئەگەر رێگەی پێبدەن زۆر گەشە دەکات و دڵنیام لەوە. ساڵێک لەمەبەوەر لە بۆنەی ٧٠ هەمین ساڵیادی لاس پاڵماس بوو، وە مەدرید نوێنەری خۆیان نارد بۆ بۆنەکە و ئێمەش پێویستمان بە پارە بوو لەو کاتە، هەربۆیە پێم وتن کە ئەم سەیری تواناکانی بکەن بەڵام من تەنها ئەوەندەم لەسەر بوو ئاگاداریان بکەمەوە و بڕیار لای من نەبوو. دواتر بارسا ئازادبوون و گواستیانەوە، ئێستاش چێژ لە تواناکانی دەبینن”.

پێدری ١٧ساڵ ناوی تەواوی پێدرۆ گۆنزالێز لۆپێسە و  ناسنامەی ئیسپانییە و لە هێڵی هێرشبەر یاری دەکات. جگە لە لاس پاڵماس و بارسێلۆنا، یاری بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیای خوار ٢١ ساڵ و خوار ١٨ ساڵ ئەنجام داوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button