چامپیۆنزلیگ

چوار یاریزان كێبڕكێی بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی یەكەمی چامپیۆنسلیگ دەكەن

یاریگا: چوار یاریزان كێبڕكێی بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی گەڕی یەكەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەكەن.

شایەنی باسە لە لیستەكەدا هیچ یاریزانێكی دوو یانە زلهێزەكەی ئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا نابیندرێن.

لە لیستەكەدا ئەلڤارۆ مۆراتا ، هێرشبەری یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی دەبینرێت دوای ئەوەی سەركردایەتی خانمە پیرەكەی كرد و توانی یەكەم بردنەوە بۆ یانەكەی بەدەستبهێنێت.

هەروەها ئەنخیلینۆی یاریزانی یانەی لایپزیگی ئەڵمانی دەبینرێت، دواتر تیتی ئەستێرەی شاختار دێت كە توانی گۆڵێك لە ڕیاڵ مەدرید تۆمار بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.

لە كۆتایدا كۆمان یاریزانی بایرن میونشن دێت كە توانی دوو گۆڵ لە چوار گۆڵەكەی بایرن بەرامبەر ئەتلەتیكۆ تۆمار بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button