ئینگلتەراچامپیۆنزلیگفه‌ره‌نسا

پۆگبا: کەس لای سەیر نەبێت

یاریگاپاوڵ پۆگبا خۆشحاڵە بە بردنەوە گرنگەکەیان بەرامبەر پاریس سان جێرمان و دەشڵێت کەس لای سەیر نەبێت توانیوییانە شكست بە پاریس بهێنن.

ئاستی هەنووکەی هەردوو یانە و بە  پشت بەستن بە خاکی خۆیان، پێشبینی دەکرا پاریس براوەبێت بەڵام یونایتد توانی ٢-١ شکست بە نێیمار و ئێمباپێ و هاوڕێکانیان بهێنن لەو یارییەی پۆگبا لە نیوەی دووهەمدا بەشداری پێککرا.

ناوبراو دوای یارییەکە وتی “دەمانزانی چی چاوەڕێمان دەکات و هەموو یاریزانەکانمان ئامادەبوون بۆ ئەم یارییە. ئەنجامەکە بەو جۆرە بوو کە دەبوو وابووایە، ئەوان هەلیان هەبوو، وە ئێمەش هەلمان هەبوو بەڵام توانیمان لەبەرژەوەندی خۆمان کۆتایی پێبهێنین بۆیە کەس لای سەیر نەبێت کە شكستمان پێهێنان”.

برونۆ فێرناندێز یەکەم گۆڵی بە لێدانی سزا تۆمارکرد، دواتر مارسیاڵ بە هەڵە گۆڵێکی لە خۆیان تۆمارکرد. ئەنجامەکە بەو جۆرە مایەوە تاوەکو لە کۆتا پێن خولەکدا مارکوس راشفۆرد بە لێدانێکی بەهێز سەرکەوتنی یانەکەی مسۆگەرکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button