ئینگلتەرا

لامپارد: تەواو، مێندی گۆڵپارێزی یەکەمە

یاریگا-فرانک لامپارد رایدەگەیەنێت ئیدواردۆ مێندی وەک گۆڵپارێزی یەکەمی چێڵسی بەردەوام دەبێت .

مێندی لە کۆتا رۆژەکانی بازاڕی گواستنەوەدا گوێزرایەوە بلوز و سەرەتا یانەکە پلانی نەبوو جێگرەوەیەک بۆ کیپا بهێنێت  بەڵام بووە پێویستییەکەی گەورەی یانەکە پاش ئاستە خراپە شۆکهێنەرەکەی کیپای گرانترین گۆڵپارێزی مێژوو لەگەڵ بلوز دا.

مێندی لە گۆڵی چێڵسی دابوو لە یارییەکەی شەوی رابردووی خولی پاڵەوانەکان و توانی گۆڵەکەی بە خاوێنی رابگرێت. لامپارد دوای یارییەکە وتی “بەڵی ئێستا ئەو گۆڵپارێزی ژمارە یەکە. ئاستی خۆی سەلماندووە و زۆر باش یاری کرد. ئەوە دوو یارییە گۆڵی لێ تۆمارناکرێت. مێندی گۆڵپارێزی یەکەمە و زۆر دڵخۆشم بە شێوازی یاریکردنی، بەڵام هەمیشە ئەوانی دیکە دەتوانن خۆیان بسەلمێنن و هەوڵی بەدەستهێنانی ئەو پێگەیە بدەن”.

بلوز بەرامبەر سیڤیلیا توانی پارێزگاری لەگۆڵەکەی بکات پاش ئاستە خراپەکەی هێڵی بەرگری ئەو یانەیە لە سەرەتای ئەم وەرزەوە تاوەکو بەر لە یارییەکەی سیڤیلیا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button