ئه‌وروپائیتاڵیا

وەزیرە ئیتاڵیەکە جارێکی دیکە هێرش دەکاتەوە سەر رۆناڵدۆ

یاریگا
ماوەیەکە کێشە لە نێوان کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی پۆرتوگاڵی یۆڤێنتوس و سپادافۆرا وەزیری وەرزشی ئیتاڵیا بە هۆی شکاندنی پرۆتۆکۆلە تەندروستیەکان لەلایەن دۆنەوە دروست بووە.

وەزیرە ئیتاڵیەکە لە نوێترین چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەناڵی La7ـی وڵاتەکەی جارێکی دیکە هێرش دەکاتەوە سەر یاریزانە پۆرتوگاڵیەکە و دەڵێت ” رۆناڵدۆ پێیوایە لە سەروی هەموو کەسێکەوەیە و گوێ بە هیچ شتێک نادات، بۆیە پێویست بوو ئەو یاریزانە پرۆتۆکۆلە تەندروستیەکانی وڵاتەکەمان جێبەجێ بکات و دوای تووشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە وڵاتەکەی ماوەی کەرەنتینەی تەواو بکات

رۆناڵدۆ دوای ئەوەی هەفتەکانی رابردوو تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، بەبێ گوێدانە رێکارە یاساییەکان وڵاتەکەی جێهێشت و گەڕایەوە ئیتاڵیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button