ئیسپانیاگرنگترین

وادەی گەڕانەوەی هازارد راگەیەندرا

یاریگا-ئێدین هازارد بەمزووانە ناگەڕێتەوە یاریگاکان پاش ئەوەی زینەدین زیدان دانی بەوەدانا پێکانەکەی لەوە قورستربوو کە چاوەڕوانیان دەکرد.

لە خولی پاڵەوانەکانی ساڵی رابردوودا بەرامبەر پاریس، هازارد تووشی پێکانێکی نوێ هات و نزیکەی یەک  ساڵە پچڕ پچڕ یاری دەکات و لەنوێترین پێشهاتیشدا رۆژنامەی مارکا رایگەیاند هازارد تا دوای پشووی نێودەوڵەتی مانگی ١١ ناگەڕێتەوە، بەوەش ساڵێکی تەواو تێپەڕدەبێت بەسەر دواین جار کە ئەو یاریزانە لە پێکهاتەی سەرەکی مێرەنگی بووبێت.

زیدان لە پرێس کۆنفرانسی بەر لە یاری خولی پاڵەوانەکانی شەوی چوارشەممە بەرامبەر شاختار وتی “لەوە سەختتربوو کە پێشبینیمان کردبوو” مەدریدیش رایگەیاندووە ناوبراو پێویستی بە سێ هەفتەی دیکەیە بۆ گەڕانەوە بەوەش بەدڵنیاییەوە لە کلاسیکۆ بەشدارنابێت.

ئەستێرە بەلجیکییەکە تەنها یەک گۆڵی لە خولی ئیسپانی بۆ ریاڵ مەدرید تۆمارکردووە لەوکاتەوەی هاتۆتە یانەیەکە بەرامبەر ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ لە هاوینی رابردوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button