یاریگا

ساڵوەگەڕی ئەو شەوەی سان سیرۆ بوو بە شوێنی نمایشە شانۆییەکەی گاریس بەیڵ

یاریگا- لە ڕێککەوتێکی وەک ئەمڕۆ، 20ی ئۆکتۆبەری 2010 و لە یاریی چوونی نێوانیاندا لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، گاریس بەیڵی تازەدەرکەوتوو بە هاتریکێک ئینتەر میلانی هەڵگری نازناوەکەی لە نێو یاریگای سان سیرۆ تووشی شۆک کرد و، ئەو شەوەشی کرد بە دەستپێکی درەوشانەوەی خۆی لە ئاسمانی تۆپی پێدا.

– تەنها هاتریکەکەی بەیڵ:

– کورتکراوەی تەواوی یارییەکە:

https://youtu.be/L_9QxigorZ0

کەرنەڤاڵی گۆڵەکانی یاریی بە شێوەیەک بوو کە نێرازوری بە چوار گۆڵ لە پێشەوە بوون، تا بەیڵی ئەو کات 21 ساڵان لە خولەکانی 52، 90 و 91 جیاوازییەکەی کەم کردەوە بۆ 4-3 و باری تۆتنهامی ئاسانتر کرد بۆ یاریی گەڕانەوە و هەرواش بوو.

سپێرس لە جەنگەکەی لەندەندا 3-1 یارییەکەی لە ئینتەر بردەوە و، لەم ڕووبەڕوو بوونەوەشدا لاوە وێڵزییەکە توانی  دوو ئاسیستی ناوازە پێشکەش بە هاوتیمەکانی بکات. لە کۆمەڵەکەشیدا بە پلەی یەکەم سەرکەوتن.

– کورتکراوەی یاریی گەڕانەوە:

بابەتی زیاتر

Back to top button