ئینگڵته‌را

یاریزانێکی پێشووی پریمەرلیگ: پیکفۆرد یەکەم جاری نییه وا دەکات و هەمدیس دەشیکاتەوە!

یاریگا- کاردانەوەکان لەسەر یارییە پڕ مشتومڕەکەی دێربی مێرسیساید هێشتا بەردەوامی هەیە بە تایبەت دوای ئەوەی پریمەرلیگ ڕایگەیاند جۆردان پیکفۆردی گۆڵپارێزی ئیڤەرتۆن هیچ سزایەک نادرێت لە پای بەرکەوتنە ترسناکەکەی لەگەڵ ڤیرل ڤان دایک، کە بەهۆیەوە ئەگەری بەهێزە بەرگریکارەکەی لیڤەرپول ئەم وەرزە لە دەست بدات.

لەنێو هەموو ئەوانەی قسەیان لەسەر حاڵەتەکە کردووە، تویتێکی ڕیان مایسۆنی یاریزانی پێشووتری تۆتنهام و هەڵ سیتی لە میدیاکانی ئینگلتەرا بایەخی پێ دراوە کە دەڵێت: “پیاکێشانە مەقەستیەکەی پیکفۆردم بینی، خەریک بووە کۆتایی بە کاروانی وەرزشی کەسێک بهێنێت. لێدانێکی زۆز زۆر ترسناکە! پێشووتریش هەر وای کردووە و هەمدیس دووبارەشی دەکاتەوە!”

قسەکەی ڕیان مایسۆن وەک ئاماژەیەکە بە هەمان کردەی گۆڵپارێزە ئینگلیزییەکە کاتێک ساڵی 2018 لە پێداکێشانێکی هاوشێوەدا بەرامبەر دێلی ئالی ئەنجام دا و، هەر ئەو کاتیش کاردانەوەی لێ کەوتەوە، لە نێویاندا ئالان شیێرەر که فاوڵەکەی بە شایەنی کارتی سووری ڕاستەوخۆ زانی.

بۆ بیر بیرهێانەوە، ڕەنگە مایسۆن لە هەموان زیاتر هاوسۆزی بەرکەوتنە سەختەکانبێت، بەوپێیەی خودی خۆی ساڵی 2018 کە هێشتا تەمەنی 26 ساڵێک دەبوو، بەهۆی بەرکەوتنی سەری لەگەڵ گاری کاهیڵی چێڵس، بە ناچاری وازی لە یاریکردن هێنا و دوکتۆرەکان ڕێنماییان کرد بە دوورکەوتنەوە لە تۆپی پێ بۆ هەمیشە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button