ئینگڵته‌را

“پشتیوانی ڤان دایک دەکەین وەکو هاوسەرێکی باش کاتێک مێردەکەی لە زیندانە”

یاریگا-یۆرگن کلۆپ راهێنەری یانەی لیڤەرپوول بە دەربڕینێکی جیاواز پشتیوانی خۆی و یانەکەی بۆ ڤیرجل ڤان دایک دووپاتکردەوە.

ئەستێرە گەورەکەی ریدز تووشی پێکانێکی سەخت هات بەرامبەر ئێڤەرتۆن و بەلایەنیکەم شەش مانگ دووردەکەوێتەوە. کلۆپ پاش لەدەستدانی دڵی بەرگرییەکەی ، وتی “هەمیشە یاریزانان لە کاتێکی بارودۆخێکی وەک ئەمەدا حەز دەکەن سەرەتا بەتەنها بن بۆ ماوەیەک. هێندەی ئەوە لەم کارەدام کە بزانم سەرجەمیان بەو جۆرەن و خۆشم کە تووشی پێکان هاتم هەمان هەستم هەبوو.  دەست دەکەین بە هەوڵەکانمان بۆ زوو گەڕاندنەوەی بەڵام پاش قۆناغی یەکەم. ئێمە هەمیشە لە پەیوەندیدان لەگەڵیدا و هەمیشە هاوکاری دەبین، خۆشی ئەوە دەزانێت. لەگەڵی دەبین وەکو هاوسەرێکی باش کاتێک مێردەکەی لە زیندان دایە. وە دەشمانەوێت تا بتوانین چاک بوونەوە و نەشتەرگەرییەکەی لا ئاسان بکەین”.

جگە لە ڤان دایک، جۆیل ماتیپیش پێکانی هەیە و  بەوەش رەنگە یانەکە یەک یاریزانی دڵی بەرگری ئامادەی هەبێت بۆ یارییەکەی شەوی چوارشەممەی خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر ئەجاکس  لە خاکی هۆڵەندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button