ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

مەدرید لە ئێستاوە بیر لە گەڕاندنەوەی ریگیلیۆن دەکەنەوە

یاریگا-یانەی ریاڵ مەدرید خوێندنەوە بۆ پلانێک دەکات تاوەکو سێرجیۆ ریگیلۆن بگەڕێنێتەوە یانەکە دوای تەنها مانگێک لە فرۆشتنی  بە تۆتنهام هۆتسپێرز.

بەرگریکارە لاوەکە لە ماوەیەکی کەمدا ئاستێکی بەرزی بە درێسی سپێرزەوە نیشانداوە و مەدریدیش بەو مەرجە فرۆشتوویەتی کە مافی کڕینەوەی هەبێت دوای یەک وەرز. بەگوێرەی رۆژنامەی ئەی ئێس، مێرەنگی نیگەرانە ئاستی مارسێلۆ و پێشیان وایە مێندی بەتەنها ناتوانێت ئەو باڵە بپارێزێت هەربۆیە دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوو ناوبراو بگەڕێننەوە.

پێش تۆتنهام، مانچێستەر یونایتد هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانەی دا بەڵام لەگەڵ مەدرید رێکنەکەوتن چونکە ئامادەنەبوون بەو مەرجە رازیبن مەدرید توانای دووبارە کڕینەوەی هەبێت، لەبری ئەو ئەلێکس تیلیسیان لە پۆرتەوە گواستەوە.

 

Back to top button