ئینگلتەرا

فەرمی: پیکفۆرد لەسەر ئازاردانی ڤان دایک سزا نادرێت

یاریگا-جۆردان پیکفۆرد گۆڵپارێزی یانەی ئێڤەرتۆن هیچ سزایەک نادرێت پاش لێدانە توندەکەی لە ڤیرجڵ ڤان دایک کە بووە هۆی پێکانێکی سەختی ئەو یاریزانە.

رۆژی شەممە لە پێکدادانێکی نێوانیان دا، ڤان دایک تووشی پێکانێکی قورس هات و بەهۆیەوە نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت، بەوەش رەنگە تا کۆتایی وەرز نەگەڕێتەوە.

یەکێتی تۆپی پێی ئینگتلەرا بڕیاریدا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکات و ئەگەری سزادانی پیکفۆرد هەبوو بەڵام دوابەدوای بینینەوەی ڤیدیۆیی رووداوەکە بەوە لە قەڵەمدرا کە  بەمەبەست نەبووە.

یارییەکە بە بەرامبەربوونی هەردوولا بەکۆتا هات بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەکیان و ئێڤەرتۆن پارێزگاری لە پلەی یەکەم  کرد.

Back to top button