ئیتاڵیاگرنگترین

“ئیبرا لە رۆناڵدۆ کاریگەرترە”

یاریگا-ئەلبێرتۆ زاکیرۆنی راهێنەری پێشووی یانەکانی ئەیسی میلان، ئینتەرمیلان و یوڤێنتۆس دەڵێت گەورەترین پەشیمانی کارکردنی ئەوەیە کە نەبووەتە راهێنەری ئیبراهیمۆڤیج و دەشڵیت لە رۆناڵدۆ کاریگەرترە بۆ خولی ئیتاڵی.

زاکیرۆنی بۆ ئیل جیۆرناڵ وتی “مەشقم بە زۆر پاڵەوانی مێژوویی کردووە لە ماوەی کارکردنم دا، وەک ئۆلیڤەر بیرهۆف، جیۆرج ویا، ئادریانۆ بەڵام کەسێک کە لە هەمووان زیاتر  داخی لێدەخۆم ئەوەیە هەرگیز مەشقم بە ئیبراهیمۆڤیج نەداوە. ئەو یاریزانێکی هەمیشەییە و تێناگەم چۆن تا ئێستا باڵۆن دۆری نەبردووەتەوە. لە خولی ئیتاڵی زیاتر لە رۆناڵدۆ هاوسەنگی هێزی گۆڕییەوە. شتێکی رێککەوت نیە کە لەوەتەی گەڕاوەتەوە میلان هەندێک لە یاریزانە لاوەکانی ئەو یانەیە بە باشی گەشەیان کردووە. ئەو تەنیا گۆڵ تۆمارناکات بەڵکو متمانە دەدات بە هاوتیمەکان و لە کاتە سەختەکاندا ئەنجام دەگۆڕێت”.

ئەم لێدوانەی زاکیرۆنی دوای دوو گۆڵەکەی ئەو یاریزانە هات لە دێربی میلانۆ بەرامبەر ئینتەر و بەهۆیەوە رۆسۆنێری شوێن پێی لە پلەی یەکەم قایمترکرد”.

بابەتی زیاتر

Back to top button