ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

هەواڵێکی دڵخۆشکەر بە هاندەرانی مێرەنگی گەیشت

یاریگا- ئەمڕۆ هەواڵێکی دڵخۆشکەر بە هەوادرانی ڕیاڵ مەدرید گەیشت سەبارەت بە ئامادەگیی سێرخیۆ ڕامۆسی کاپتنی یانەکە بۆ یارییەکەی چامپیۆنزلیگیان ڕۆژی چوارشەممە.

دڵی بەرگری یانە شاهانەکە شەممەی ڕابرددوو بەرامبەر قادیش تووشی پێکان هات کە بەهۆیەوە هەر لە گێمی یەکەم یاریگای بە جێهێشت، لەو یارییەی کە یانەی میوان و تازەسەرکەوتوو بۆ لالیگا، بە گۆڵێکی بێ وەڵام ڕیاڵی دووچاری شکستێکی چاوەڕواننەکراو کرد.

خەم و نیگەرانێکانی زینەدین زیدانی ڕاهێنەر تەنها دۆڕاندنەکە نەبوو، بەڵکو پێکرانی ڕامۆسیش سەربارێکیتر بوو، بەوپێیەی چوارشەممه یەکەم یاریی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر شاختار و، دوارتریش 24ی ئەم مانگە لە کلاسیکۆ دەبێتە میوانی بارسێلۆنا له میانی یارییەکانی خولی ئیسپانیا. بەڵام ئەمڕۆ سەرکردەکەی مەدرید، وەک لەڕۆژنامەی مارکاشدا بڵاو کراوەتەوە، بە شێوەیەکی ئاسایی و بێ کێشە تەواوی ڕاهێنانەکانی ئەنجام داوە و واش چاوەڕێ دەکرێت کە سبەینێش بەشە ڕاهێنانەکانی کۆتا ئامادەکاریی بۆ یەکەم تاقیکردنەوەی ئەوروپی ئەم وەرزە ئەنجام بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button