ئینگڵته‌را

وێستهام بەرامبەر تۆتنهام ژمارەیەکی هەرگیز تۆمارنەکراوی نووسیەوە

یاریگا- ئەمشەویش پریمەرلیگ یاریەکی دراماتیکی بەخۆوە بینی کاتێک تۆتنهام میوانداریی وێستهامی کرد لە هەفتەی پێنجەمی خولەکە.

تا خولەکی 82ی یارییەکە، کوڕانی جۆزێ مۆرینهۆ بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە پێشەوە بوون. تیمەکەی داڤید مۆیس شۆڕشێکی کتوپڕیان بەرپا کرد و ئەنجامی یاریان لە شکستێکی بێ-چەندوچوونەوە گۆڕی بۆ یەکسانبوون و خاڵێکیان لە خاوەنماڵە هاوشارییەکەیان ڕفاند.

ئەوە سیناریۆ، تەنها یەکسانبوونێک نەبوو بە تامی بردنەوه، هاوکات ژمارەیەکی هەرگی تۆمار نەکراویش بوو وله مێژووی پریمەرلیگ وێستهام نووسیەوە کە یانەیەک تا خولەکی 82 بە سێ گۆڵ لە پاش بێت و دواتر ئەنجامەکە لە شکستەوە بگۆڕێت.

بەو یەکسانبوونەوە، کوڕانی ڕۆهەڵاتی لەندەنی پایەتەخت، ڕێگر بوون لە باکووریەکان تا خۆیان لە پلەی دووەمدا ببیننەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button