ئه‌وروپائیسپانیا

یاریزانێکی ریال مەدرید داوای جێهێشتنی یانەکەی دەکات

یاریگا
مارسێلۆ، بەرگریکاری بەڕازیلی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە هۆی کەم یاریی کردنی لە پێکهاتەی سەرەکی داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە دەستبەرداری بن.

ماڵپەری دۆن باڵۆنی ئیسپانیا زانیاریی دەستکەوتووە بەرگریکارە بەڕازیلیەکەی شاهانەکان داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە رێگەی پێ بدەن یانەکەی جێبێڵێت، ئەمیش بە هۆی ئەوەی کەمتر لەلایەن زینەدین زیدانی راهێنەری یانەکەی بەشداری لە یارییەکانی پێدەکرێت، ئەویش بە هۆی ئەوەی کە ئاستی دابەزیوە و بووەتە یەدەکی مێندی بەرگریکاری فەڕەنسی.

مارسێلۆ لەوەتەی ساڵی ٢٠٠٧ یاریی بۆ ریال مەدرید دەکات و لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری ٥١١ یاریی کردووە و ٣٨ گۆڵ و ٩٧ پاسی گۆڵ بەرهەمی بووە و هەروەها ٢١ ناسناوی لەگەڵ ئەو یانەیە بەدەست هێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button