ئه‌وروپائیسپانیا

رامۆس داوای یاریزانێک لە سەرۆکی یانەکەی دەکات

یاریگا
سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا داوای لە سەرۆکی یانەکەی کردووە ئاداما ترائۆرێ یاریزانی یانەی وێلڤەرهامبتنی ئینگلیزی بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

ماڵپەری دۆن باڵۆن بڵاویکردووە یاریزانە ئیسپانیەکەی یانە ئینگلیزیەکە بە هۆی ئاستە بەرزەکەی لەم وەرزە و بە تایبەتی وەرزی رابردوو زۆر یانەکەی ناچار کردووە هەوڵی گواستنەوەی بۆ بدەن، لەوانەش یانەکانی بارسێلۆنا و لیڤەرپوول، بەم دواییەش کاپتنەکەی شاهانەکان داوای لە فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەکەیان کردووە ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

ئاداما پێگەیشتووی ئەکادیمیای لاماسیای تایبەت بە بارسێلۆنایە، بەڵام هیچ کاتێک نەیتوانی بگاتە تیپی یەکەمی بلاوگرانا، بۆیە لە ساڵی ٢٠١٥ یانەکەی بەرەو بەریتانیا جێهێشت.

Back to top button