ئه‌وروپائیسپانیا

ریال مەدرید دەستی بە ئامادەکارییەکانی کرد

یاریگا
دوای دۆڕانەکەی ریال مەدرید بەرامبەر کادێز لە لالیگای ئیسپانیا، یاریزانانی ئەو یانەیە ئەمڕۆ دەستیان بە ئامادەکارییەکانیان بۆ یارییەکەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر شاختار کرد.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردووە شاهانەکان ئەمڕۆ یەکەم یەکەی ئامادەکارییان بۆ یاریی داهاتوو بەرامبەر شاختار لە چامپیۆنزلیگ دەست پێکرد و سێرخیۆ رامۆس بەرگریکاری ئەو یانەیە دوای توشبوونی بە پێکان، بەشداری لە راهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی نەکرد و بە تەنیا لەگەڵ هازارد لە هۆڵی وەرزشی یانەکەی لەسەر راهێنانە سەرەتاییەکانی بەردەوام بوو و زیدان نایەوێت بۆ ئەو یارییە بەشداری پێ بکات، بۆ ئەوەی بۆ یاریی هەفتەی داهاتوو بەرامبەر بارسێلۆنا ئامادە بێت.
ریال مەدرید چوار شەممەی ئەم هەفتەیە لە یەکەم یاریی وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ یاریی لەگەڵ شاختار دەکات و دواتر شەممەی داهاتوو یاریی کلاسیکۆیان لەگەڵ بارسێلۆنا هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button