ئیسپانیا

كۆرتوا: ئاستێكی خراپمان پێشكەش كرد شایستەی بردنەوە نەبووین

یاریگا: تیبۆ كۆرتوا ، گۆڵپارێزی بەلجیكی و یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دووپاتیكردەوە كەوا یانەكەی شایستەی دۆڕان بوو بەرامبەر قادش.

ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆی تایبەت بە خۆی تووشی شكستێكی چاوەڕوان نەكراو بوو بەرامبەر قادش بە گۆڵێكی بێ وەڵام.

لە دوای یاریەكە كۆرتوا ووتی: سەختە ڕوونی بكەیتەوە چی ڕوویدا، ئاستمان زۆر خراپ بوو شایستەی شكست بووین، گێمی یەكەم زۆر خراپ بووین، هیچ شتێكمان نەبوو، لەهەموو ڕوویەكەوە خراپ بووین.

هەروەها ووتیشی: لە گێمی دووەم چەند گۆڕانكاریەك كرا بەلام ئەوان زۆر ڕێكخراو بوون، كاتێك بەو شێوەكە بەرگریان دەكرد هەموو شتێك سەخت بوو بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button