ئینگلتەرا

فەرمی: لیڤەرپووڵ داوای ڕوونکردنەوە دەکات لەسەر ڕووداوەکانی دێربی

یاریگا- یانەی لیڤەرپووڵ بەفەرمی داوایەکی پێشکەشی بەرپرسانی بەڕێوەبردنی پریمەرلیگ کرد لەسەر ڕووداوەکانی دێربی مێرسیساید کە 2-2 کۆتایی هات.

داواکەی ڕێدز لەسەر هەردوو ڕووداوی پێکرانە مەترسیدارەکەی ڤێرجل ڤان دایک و، گۆڵە ڕەتکراوەکەی کۆتا ساتەکانی یاریی لەلایەن ڕێدزەوە کە ڤار بە هۆی ئۆفسایدەوە هەژماری نەکرد.

لە سەرەتا 15 خولەکی یارییەکەدا بەهۆی لێدانێکی توندی پیکفۆردی گۆڵپارێزی ئیڤەرتۆنەوە، ڤان دایک یاریگای بەجێ هێشت و ئەو حاڵەتەش لای لیڤەرپووڵ شایەنی ئەوە بوو کە چاو بە دیمەنەکەدا بخشێنرێتەوە لەلایەن ناوبژیوانەوە و وای دەبینن لێدانی سزا بووبێت.

حاڵەتی دووەمیش گۆڵەکەی جۆردان هیندەرسۆن بوو کە بە بیانووی وەستانی سادیۆ مانێ لە ئۆفساید، ئاهەنگی سەرکەوتن لە ڕێدز سەندرایەوە و دوای یارییەکەش یۆرگن کڵۆپ و یاریزانەکانی بە شێوازی جیا جیا ناڕەزایەتییان لە میدیا و سۆشیاڵ میدیا پیشان دا.

ههر بۆیە لیڤەرپووڵ بە فەرمی داوایەکی ئاراستەی بەڕێوەبەرانی پریمەرلیگ کرد تا بەرچاوڕوونی و ڕوونکردنەوەی زیاتریان پێ بدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button