ئینگڵته‌را

كلۆپ: ئێمە شایستەی بردنەوە بووین

یاریگا: یۆرگن كڵۆپ ، ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی پێی وایە كەوا یانەكەی شایستەی بردنەوە بوو.

لە دێربی مێرسیساید هەردوو یانەی لیڤەرپول و ئێڤەرتۆن بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون لە میانەی یاریەكانی گەڕی پێنجەمی خولی ئینگلیزی.

لە چاوپێكەوتنی ڕۆژنامەوانیدا لە دوای یاریەكە كلۆپ ووتی: یاریەكی نایابمان ئەنجامدا ،لە باشترین یاریەكانمان بووە لە دەرەوەی یاریگای خۆمان لەو كاتەوەی من ڕاهێنەرایەتی دەكەم، ئێمە باڵادەست بووین و شایستەی بردنەوە بووین.

هەروەها سەبارەت بە گۆڵەكەی هەندرسۆن ووتی: نازانم ئۆفسایدەكەی لە كوێدا بوو، كەسێك دەتوانێت ڕوونی بكاتەوە چۆن ئۆفساید بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button