ئیسپانیا

بارسێلۆنا بە خێرای وەڵامی یۆرگن كڵۆپیان دایەوە

یاریگا- یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی هاتە دەنگ دوای ئەوەی یۆرگن كڵۆپ ڕاهێنەری لیڤەرپول لە لێدوانێكیدا ووتی كامپ نۆو تەنها یاریگایەكی جوانە نەك پەرستگای تۆپی پێ.

هەر زوو یانە كەتەلۆنییەكە هاتە دەنگ و بە بڵاكردنەوەی ڤیدیۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان وەڵامی كلۆپیان دایەوە.

پەڕەی فەڕمی بارسێلۆنا لە تویتەر ئەو ڤیدیۆی داناوە كە تێیدا ڕووداوە گرنگەكانی یانەكەی تێدایەو لەسەریان نووسیوە: ئەوە كامپ نۆیە … ماڵی ئێمەیە … پەرەستگای ئێمەیە … قەڵای ئێمەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button