فه‌ره‌نسایاریگا

سەرۆکی یانەی لیۆن ناوی ئەو یانانەی درکاند کە ندۆمبێڵیان دەوێت

یاریگانێت- دواجار سەرۆکی یانەی لیۆن ئەو دەنگۆیانەی پشتڕاست کردەوە کە خواستی یانە گەورەکانی ئەورووپا لە ئارادایە بۆ کڕینی تانجوی ندۆمبێڵی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەکەی.

لەو بارەیەوە جۆن میشێل ئۆلاسی سەرۆک لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا گوتی: “بەڵێ یوڤێنتۆس دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ندۆمبیڵیدا ئەنجام بدات، پاریس سان ژێرمان، مانچستەر یونایتد و مان سیتیش هەروا.”

سەرۆکەکەی لیۆن لەنێو ئەو یانانەدا یۆڤی بە گونجاوترینیان دەزانێت، ئەوەشی بۆ هۆکارێک گەڕاندەوە و گوتی: “بەڵام من بۆ یوڤێنتۆسی بە گونجاوی دەبینم لەپاڵ پیانیچدا، ئەوە ئەویش هەر لێرە یارمەتییمان دا و لێرەوە دەستی پێکرد، بۆیە هەست بە پەیوەندییەکی پتەو دەکەین لە نێوانیاندا هەیە.”

لەبارەی نرخەکەیەوەش، میشێلی سەرۆک جەختی کردەوە کە ئەگەر هاتوو نرخەکان یەکسانبوون، ئەوا بە باشی دەزانین بیفرۆشینە ئاندرێس ئانیێلی سەرۆکی یۆڤی.

ندۆمبیڵی ساڵی 2017 لە ئامیانەوە بەشێوەی خواستن ڕوویکردە لیۆن، لەو کاتەوە لە یانە نوێیەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو ئاستی دەرکەوتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button