ئیسپانیائینگڵته‌راچامپیۆنزلیگ

كۆوتینهۆ بارسێلۆنا ئاگادار دەكاتەوە كە لیڤەرپول تەنها فێرمینهۆ و سەڵاح و مانێ نیە

یاریگا- فلیپ كۆوتینهۆ یاریزانی پێشووی لیڤەرپول و ئێستای بارسێلۆنا یانەكەی ئێستای لە مەترسی ڕێدز ئاگادار كردەوە و بە یانەیەكی تۆكمە و ڕێكخراو وەسفی كردوون و ووتیشی ئەوان تەنها فێرمینهۆ و سەڵاح و مانێ نین.

وا بریارە هەردوو یانە سبەینێ لە میانەی یاریەكانی قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.

لە لێدوانەكانیدا بۆ پێگەی فەڕمی بارسێلۆنا كۆوتینهۆ ووتی: ئەوان یانەیەكی گەورەن، بیركردنەوەیەكی نایابیان هەیە، بە درێژای وەرز سەیرم كردوون بەرگری و هێرشبردنیان نایابە، بۆیە پێوویستە ئاگادار بین.

هەروەها ووتیشی: ئەوا یاریزانی گرنگن بەڕای من بەڵام لیڤەرپول تەنها فێرمینهۆ و سەڵاح و مانێ نیە، یاریزانی زۆر باشیان هەیە ئەوان یانەیەكی ڕێكخراون لە هەموو ڕوویەكەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button