ئیتاڵیا

مارۆتا: سپالێتی وەرزی داهاتووش راهێنەری ئینتەرە

یاریگا-جیوسیپی مارۆتا بەڕێوبەری گشتی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی ئاشكرایکرد لوچیانۆ سپالێتی راهێنەر لە یانەکە دەمێنێتەوە.

ئەم لێدوانەی مارۆتا دوای ئەوە هات یانەکە نزیک بووەتەوە لە گەیشتن بە قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا و لەم هەفتەیەشدا بەرامبەر یوڤێنتۆس بەرامبەربوون.

پرسیاری ئەوە لە بەڕێوبەرەکە کرا کە ئایا هیچ راهێنەرێکی دەستنیشانکردووە بۆ وەرزی داهاتوو،ئەویش لە وەڵامدا وتی “بەڵێ، راهێنەرەکەمان سپالێتییە، ئێمە دڵخۆشین لەگەڵ ئەو”.

ئینتەر هیچ چانسێکی نەماوە بگات بە پلەی دووهەم و لە ساڵی ٢٠١١ـەشەوە نەیتوانیوە وەرزێک لەو پلەیەدا بەکۆتا بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button