ئه‌وروپائیسپانیا

لیستی ناوی یاریزانانی بارسێلۆنا بۆ یاریی داهاتوو بڵاوکرایەوە

یاریگا
رۆناڵد کومان، راهێنەری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنا لیستی ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە کە بۆ یارییەکەی سبەی شەممە بەرامبەر خیتافی بانگهێشت کراون.

ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنا ئەو لیستەی بڵاوکردەوە کە لەلایەن راهێنەری یانەکەیان بۆ یارییەکەی بەرامبەر خیتافی بڵاوکراوەتەوە، پێشتر دەنگۆیەک هەبوو کە میرالیم پیانیچ بە هۆی پێکان بەشداری یارییەکە ناکات، بەڵام پێشبینیەکان راست نەبوون و ئەو یاریزانە بانگهێشتی یارییەکە کراوە.

لەلایەکی دیکەوە جۆردی ئالبا بەرگریکاری بالی چەپی ئەو یانەیە بە هۆی پێکان بانگهێشتی یارییەکە نەکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button