ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

وەزیری وەرزشی ئیتاڵیا وەڵامی رۆناڵدۆ دەداتەوە

یاریگا
دوای ئەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند قسەکانی وەزیری وەرزشی ئیتاڵیا راست نین و هەموو رێکارە تەندروستیەکانی جێبەجێ کردووە، وەزیرەکە هاتە دەنگ و بە توندی وەڵامی یاریزاناکەی یۆڤێنتوس دەداتەوە.

ڤیچێنزۆ سپادافۆرا بە رۆژنامەی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی وڵاتەکەی گوتووە ” یاریزان یان هەر کەسێک بەناوبانگ بوو، نابێت سوود لە ناوبانگەکەی بە خراپە وەریبگرێت و درۆ بکات، بە پێچەوانەوە دەبێت نمونەیەکی بەرز بێت بۆ هەموو کەسانی دیکە، ئەوەی دەست ئێمە کەوتووە لە تەندروستی تۆرین، زۆرێک لە یاریزانەکانی یۆڤێنتوس لە کەرەنتین دەرچوون، هیچی دیکەم نیە بۆ گووتن”.

چاوەڕێ دەکرێت ئەم کاردانەوەی وەزیری وەرزشی ئیتاڵیا دیسان کاردانەوەی رۆناڵدۆی بە دواوە بێت، چونکە دۆن لەسەر قسەکانی ناوبرا پەیامەکەی بڵاوکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button