ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

رۆناڵدۆ: هیچ کارێکی نایاساییم نەکردووە

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، دوای توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە لایڤێکی ئینستاگرام رەتیکردەوە یاساکانی کەرەنتینی جێبەجێ نەکرد بێت و دەشڵێت هیچ نیشانەیەکی نەخۆشیەکەی نیە.

یاریزانەکەی یۆڤێنتوس لە لایڤی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەیامێکی بڵاوکردەوە و گووتی ” هەروەک ئاگادارن لەم ماوەیە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووم، بەڵام هیچ نیشانەیەکم نیە و سوپاس بۆ خوا تەندروستیم زۆر باشە و شەوان باش دەخەوم، سەبارەت بە قسەکانی وەزیری وەرزشی ئیتاڵیا کە دەڵێت من پرۆتۆکۆلە تەندروستیەکانم جێبەجێ نەکردووە، بەم شێوەیە نیە و هیچ بەرکەوتنم لەگەڵ کەسێکدا نەبووە و منداڵەکانم لێم دورن و هەموو رێکارەکانیشم وەک خۆی جێبەجێ کردووە”.

رۆناڵدۆ دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەر زوو وڵاتەکەی جێهێشت و گەڕایەوە ئیتاڵیا و لە شاری تۆرین خۆی کەرەنتین کرد، ئەمەش بەرپرسانی ئەو وڵاتەی نیگەران کرد، چونکە بە پێ یاسا هەر کەسێک کۆرۆنای هەبێت، نابێت بۆ ماوەی 14 رۆژ بگەڕێتەوە وڵاتەکەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button