ئه‌وروپائیسپانیا

زیدان لیستی ناوی یاریزانەکانی بۆ یاریی داهاتوو بڵاوکردەوە

یاریگا
زینەدین زیدان، راهێنەری فەڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لیستی ناوی یاریزانەکانی بۆ یارییەکەی بەرامبەر کادێز لە لالیگا بڵاوکردەوە.

ماڵپەری فەرمی ریال مەدرید ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە کە لەلایەن راهێنەری یانەکەیان بۆ یاریی سبەی بەرامبەر کادێز بانگهێشت کراون، ئێدین هازارد یاریزانی بەلجیکی بۆ ئەم یارییەش بە هۆی پێکان بەشدار نابێت و ئەستەمە هەفتەی داهاتووش یاریی بکات. لەلایەکی دیکەوە ئێدێر ملیتائۆ لە پێکانەکەی رزگاری بووە و بانگهێشتی یارییەکە کراوە.

ریال مەدرید سبەی لە گەڕی پێنجەمی لالیگا لە کاتێکدا رووبەڕووی کادێز دەبێتەوە، لە کۆی چوار یاریی رابردوو ١٠ خاڵیان بەدەست هێناوە و پێشەنگی ریزبەندیان گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button